بومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2020‌ :: 5113‌ جار بینراوە

تاگ :: بومەلەرزە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ ناحیه‌یه‌كى سنورى پارێزگاى دهۆك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌ روونى هه‌ستى پێكرا.

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ى كانونى دووه‌مى 2020) بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌ ناحیه‌ى قه‌سرۆك-ى سه‌ر به‌ قه‌زاى شێخان له‌ پارێزگاى دهۆك روویدا.

هۆگر قه‌سرۆكى، دانیشتوو ناحیه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى وت: به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ خانومان و ماڵه‌كانمان زۆر به‌هێز هه‌ژا.

وتیشى: "بومه‌له‌رزه‌كه‌ ته‌واوى ناوچه‌كانى سه‌ر به‌ قه‌سرۆكى گرتوه‌ته‌وه‌ و ترسى له‌ دڵى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌". ئه‌وه‌شى وت: "تائێستا نازانین زیانى گیانى هه‌بووه‌ یان نا".

بومه‌له‌رزه‌كه‌ ناحیه‌ى روڤیا و سه‌نته‌رى قه‌زاى شێخانیشى گرتوه‌ته‌وه‌.

یاسین محه‌مه‌د، دانیشتوى ناوچه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى وت: بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانى قه‌زاى شێخان-یشه‌وه‌ هه‌ستى پێكراوه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ى لاوازتر بووه‌ و هیچ زیانێكى گیانیشى نه‌بووه‌.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure