داقوق.. فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای عێراق كرایه‌ ئامانج

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2020‌ :: 2057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

له‌باشوری كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای عێراق، و ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی داقوق ( ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌م ) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌نزیك ته‌لبسه‌ڵ له‌سنوری ناوچه‌ی حه‌فته‌غاری سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌قید روكن مازن فه‌رمانده‌ی لیوای 45ی فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه‌.


وتیشی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌، فه‌رمانده‌كه‌ی سوپا و چوار له‌پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون، كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ سێ كه‌سیان گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كه‌ركوك".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure