كوڕ و كچێك ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: كچێك و كوڕێكیان له‌سه‌ر دیزینی پاره‌و كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو پۆلیس چاودێری ده‌كردن. 

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای چه‌ند رۆژێك له‌ چاودێریكردنی دوو دز كه‌ له‌ناو بازاڕی له‌نگه‌و له‌ سوپه‌ر ماركێته‌كان تاوانی دزیكردنیان ئه‌نجام ده‌دا پۆلیسی تاوان توانی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكات كه‌ كچێك و كوڕێك بوون ‌و بڕی زیاتر له‌ پێنج ملیۆن دینارو زێڕو كارتی مۆبایل و كه‌لو په‌لیان له‌ بازاڕی له‌نگه‌و ماركێته‌كان دزیبوو". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كوڕه‌كه‌ ته‌مه‌نى (۳۷)ساڵه‌و كچه‌كه‌ش ته‌مه‌ن (۱۰)ساڵه‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure