یەكەم مرۆڤ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دۆزرایەوە

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 


زاناكانی شوێنەوار توانییان بگەنە یەكەم بوونەوەری زیندوو لەسەر هەسارەی زەوی كە لە چەند شوێنێكی ئەفریقا دۆزراوەتەوە و لە رێگەیەوە توانییان بەرەوپێشچوونی مرۆڤ بدۆزنەوە.

رۆژنانەی گاردیان-ی بریتانی بڵاویكردەوە"كۆنترین و دێرینترین كەلـلەسەر لە ئەسیوپیا دۆزرایەوە كە لە كەلـلەسەری مرۆڤ دەچێت، هەروەها چەند نیشانەیەكیش لە ئەشكەوتێكی ئەفریقادا دۆزرانەوە كە زاناكان توانییان لە رێگەی ئەو نووسین و هێمایانەوە بگەنە گۆڕێكی تەمەن سەدهەزار ساڵ لە فەلەستین".
چەند توێژینەوە و بەدواداچوونێكی تازەیش ئاشكرایدەكەن "بنەڕەتی مرۆڤ لە كیشوەری ئەفریقا بووە و لە ماوەی نیوملیۆن ساڵدا مرۆڤ بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە".
كریس سترینگەر لێكۆڵەر و توێژەر لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی  لە لەندەن، دەڵێت:"مرۆڤ لە كیشوەر ئەفریقا نزیكەی500ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، دروست بووە و دواتر بوونەتە چەند كۆمەڵەیەك، بەدرێژایی هەموو ئەو ساڵەنەیش هەندێك لەو كۆمەڵانە هەوڵیانداوە پارێزگاریی لەخۆیان بكەن و بمێننەوە، بەڵام ژیانی بیابان و چەند هۆكارێكی تری سروشتی بوونەتە هۆی لەناوچوونیان. دوای باشبوونی سروشت جارێكی تر بەرەوپێشچوونی مرۆڤ دەستیپێكردووە و ژیانی راستەقینە و نزیكبوونەوە و زاوزێ‌ دەستیان پێكردووە".
پێشتریش ئالان ویلسۆن كە توێژەری زانكۆی بێركلی-یە لە كالیفۆرنیا، پشكنینی بۆ جیناتی چەندین دایك لە سەرانسەری جیهان كردووە و توانیویەتی (درەختێك)ی گەورەی مرۆڤایەتی دروست بكات كە رەگەكانی دەگەڕێنەوە بۆ ئەفریقا.   

‏‫‬‬‬‬‬‬
پ: ل. م

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure