باسی ئه‌مڕۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سه‌رچاوه‌ى پیسبوونى ژینگه‌ن

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 05/01/2020‌ :: 150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێكخراوى ئۆكسفام له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: نیوه‌ هه‌ژاره‌كه‌ى دانیشتووانى زه‌وى كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى 3.5 ملیار كه‌سه‌ ته‌نیا 10%ى كاربۆن ده‌رده‌دات له‌ كۆى ئه‌و بڕه‌ كاربۆنه‌ى كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى دروستكردووه‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نیوه‌یه‌ له‌ هه‌مووان زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ى كاره‌ساته‌ ژینگه‌ییه‌كانى له‌سه‌ره‌، وه‌ك زریان و وشكه‌ساڵى و زه‌بره‌ ترسناكه‌كانى ترى ئاو و هه‌وا كه‌ ده‌رئه‌نجامى گۆڕینى ئاو و هه‌واى زه‌وین.

ئۆكسفام ئه‌م راپۆرته‌ى له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ى پاریسدا خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 10%ى هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان به‌رپرسیارن له‌ نزیكه‌ى 50%ى كاربۆنى ده‌ردراو.

راپۆرته‌كه‌ شێوازى ژیان و چۆنێتى به‌رهه‌مهێنانى كاربۆن له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى جیهاندا به‌راورد ده‌كات له‌نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا. گرنگى راپۆرته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ وڵاته‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان به‌رپرسیارى گۆڕینى ئاو و هه‌وا بن. چونكه‌ زۆربوونى به‌رهه‌مهێنانى كاربۆن به‌هۆى ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌مانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شێوازى ژیانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا به‌شداره‌.

(تیم گۆڕ) لێپرسراوى خۆراك و ئاو و هه‌وا له‌ رێكخراوى ئۆكسفام ده‌ڵێت: "گۆڕانى ئاو و هه‌وا و نایه‌كسانى ئابوریى زۆر به‌توندى پێكه‌وه‌ به‌ستراون و پێكه‌وه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئابورییه‌كى مرۆڤانه‌تر دروست بكرێت، ئابورییه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ژارانیشى تێدا بێت، ئه‌و هه‌ژارانه‌ى كه‌ كه‌مترین به‌رپرسیارێتى گۆڕانى ئاو و هه‌وایان له‌ئه‌ستۆدایه‌ و گه‌وره‌ترین قوربانى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌شن".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure