ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارێكى هه‌رێم روویدا و چوار قوربانى هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2020‌ :: 37393‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

له‌ یه‌كێك مزگه‌وته‌كانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى زۆپایه‌كى غازه‌وه‌ چوار هاووڵاتى برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان مامۆستاى ئاینى مزگه‌وته‌كه‌یه‌.


ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ مزگه‌وتى سه‌لاحه‌دین رویداوه‌.

لانه‌ محه‌مه‌د، ئێشكگرى ئیدارى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێشوازیكرد له‌ چوار بریندار كه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى زۆپایه‌كى غازه‌وه‌ ده‌ست و قاچ و ده‌موچاویان سوتابوو، به‌هۆى زۆرى سوتاوییه‌وه‌ سیان له‌ برینداره‌كان، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كران.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بارى ته‌ندروستى یه‌كێك له‌ برینداره‌كان باشبوو هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌رمان بۆ كرد.

لانه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ناوى (عوسمان مه‌حمود) ته‌مه‌نى 63 ساڵه‌ و مامۆستاى ئاینى مزگه‌وته‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها برینداره‌كانى دیكه‌ به‌ناوه‌كانى (به‌ڕێز به‌كر) ته‌مه‌ن 14 ساڵ و (هادى موحسین) ته‌مه‌ن 13 ساڵ و ( موراد ئومێد) 12 ساڵ بوون.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure