خۆر له‌قه‌ته‌ر به‌شێوازێكى جیاواز بینرا..وێنه‌كانى ببینه‌

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6555‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ 


ئه‌لیاس شاسیوتیس-ى فۆتۆگرافه‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشى خۆر-ى له‌ (قه‌ته‌ر) تۆماركردووه‌ له‌كاتى خۆرگیرانى  بازنه‌یى،  كاتێك وێنه‌گره‌كه‌ له‌ مانگى  كانونى یه‌كه‌مى 2019دا به‌ سه‌ردان له‌ قه‌ته‌ر بووه‌.

ئه‌و وێنانه‌ سه‌رله‌به‌یانیى رۆژى 26/12/2019 گیراون، خۆر له‌كاتى هه‌ڵاتندا بووه‌ و وا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شاخ-ی هه‌بێت و له‌ناو ده‌ریاكه‌وه‌ ده‌ربچێت.

پسپۆران ده‌ڵێن"ئه‌و  ره‌نگه‌سووره‌ له‌ ده‌ره‌نجامى چه‌ند هۆكارێكی سروشتیه‌وه‌ دروست بووه‌ و هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كان فه‌له‌كیین. ئه‌و ته‌مه‌یش كه‌ له‌ كه‌شوهه‌وادا بووه‌ وایكردووه‌ خۆر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وێت".

هه‌ندێكیتریان ده‌ڵێن:"به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى به‌ شێوه‌یه‌كى ناسروشتى توێژێكى پێچه‌وانه‌ى له‌ هه‌وای كه‌مێك گه‌رم وه‌رگرتووه‌ و له‌و ساته‌دا جوانییه‌كی زیاتری به‌وێنه‌كه‌ به‌خشیوه‌".

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure