گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2020‌ :: 1780‌ جار بینراوە

تاگ :: کارەبا

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سبەینێ لەگەڕەكی تاڤگەی شاری سلێمانی پێوەری زیرەكی كارەبا دادەنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر كارەبایان نابێت.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ 4ی كانوونی دووەمی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی تاڤگە دەكەنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (377) پشت وێستگەی تاڤگە، سبەینێ 5ی كانوونی دووەم، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

ناوبراو روونیكردەوە: داواش لەهاوڵاتیانی ئەو سنوورە دەكەنەوە لەپێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure