به‌هۆى بارودۆخى به‌غداوه‌ ناتوانرێت كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌ هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2020‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى دوێنێوه‌ ناتوانرێت كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: "هیچ كاتێك بۆ گفتوگۆى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و به‌رگرى عێراق دیارینه‌كراوه‌".

سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى كانوونى دووه‌مى 2020) رایگه‌یاند: بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنییەوە نەتوانراوە بڕێکی زۆر کەلوپەل لە بەندەری ئوم قەسرەوە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان.

بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ كه‌ناڵى كوردستان 24ى راگه‌یاندووه‌: کەلوپەلەکان هەمەجۆرن و لە چەکەوە تیایدایە تا جلوبەرگى پێشمه‌رگه‌.

له‌باره‌ى جۆرى چه‌كه‌كان، هه‌ژار عومه‌ر به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نامانه‌وێت بڕ و جۆرى چه‌كه‌كان بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرابكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ كه‌ ئەو چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ بگاته‌وه‌ هه‌رێم.

له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و به‌رگرى عێراق، هه‌ژار عومه‌ر وتى: "تائێستا هیچ كاتێك له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان دیارینه‌كراوه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure