ژمارەی ئەو گەشتیارانە ئاشکرا کرا کە بۆ سەری ساڵ هاتنە هەرێمی کوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 04/01/2020‌ :: 1057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

دەستەی گەشتوگوزراری هەرێمی  کوردستان ئاشکرای دەکات: 167 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی  نوێی 2020 هاتوونەتە هەرێمی  کوردستان.

ئەمڕۆ 4ی کانوونی دووەمی 2020 نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری  هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی وت: "لە 27ی 12ی 2019 تاکو 1ی 1ی ئەمساڵ 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

وتیشی: "بەشی زۆری گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە بوون کە رێژەکەیان زیاتر لە 78%  بوو". 

ئەوەشی وت: "بەراورد بە ساڵی پار ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووە و 17 هەزار گەشتیار زیاتر بووە".

ئەوەشی  خستەڕوو: کە گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم ئەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم ئەژمار کراون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure