تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى قاسم سلێمانى و هاوڕێكانیى پێكوژرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 776‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیاكانى ئه‌مریكا راپۆرتێكیان ده‌رباره‌ى ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانى (رۆژى هه‌ینى 3ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیى عێراقى، له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا به‌كارهێنرا.


فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ جۆرى (MQ-9 Reaper) بووه‌ و ئه‌م زانیارییانه‌ى ده‌رباره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

ـ له‌ساڵى 2007ه‌وه‌ خراوه‌ته‌ خزمه‌تى سه‌ربازییه‌وه‌.
ـ باڵه‌كانى 66 پێ درێژه‌.
ـ خێراییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 230 میل له‌ كاتژمێرێكدا.
ـ له‌ دووره‌وه‌ ده‌خرێته‌كار و كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
ـ ده‌نگى نزمه‌.
ـ تا ئاستێكى مامناوه‌ند به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 50 هه‌زار پێ.
ـ بۆ كاتێكى زۆر ده‌توانێت بفڕێت.
ـ ده‌توانێت به‌دوریى هه‌زار و 150 میل بفڕێت.
ـ له‌ دووره‌وه‌ هێرشده‌بات و زۆر به‌ وردى ئامانج ده‌پێكێت.
ـ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌فڕێت و به‌ ئاسمانه‌وه‌ مانۆڕ ده‌كات.
ـ كێشه‌كه‌ى چوار هه‌زار و 900 ره‌تڵه‌.
ـ له‌ مانگى ئه‌یلولى 2015وه‌ هێزى ئاسمانیى ئه‌مریكا 93 فڕۆكه‌ى له‌مجۆره‌ى هه‌بووه‌.
ـ مووشه‌كى (AGM-114 Hellfire) و هه‌روه‌ها چه‌كى تریش به‌كارده‌هێنێت.  
ـ نرخه‌كه‌ى 16 ملیۆن دۆلاره‌.

بێجگه‌ له‌وه‌ى خۆى راسته‌وخۆ ده‌توانێت ئامانج به‌وردیى بپێكێت، له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین ئه‌ركى دیكه‌یش جێبه‌جێ ده‌كات، له‌وانه‌:
أ‌. چاودێریى و دیده‌وانى.
ب‌. توێژینه‌وه‌ و به‌هاناوه‌چوون و رێنیشاندانى هێزى ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى جیاجیا.

ئا: ل. م 
ب: شیروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure