هاوسه‌ركه‌ی قاسم سلێمانی دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه‌ چی وت؟

هەواڵ / جیهان :: 03/01/2020‌ :: 70306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

هاوسه‌ره‌كه‌ی قاسم سڵیمانی دوای بیستنی هه‌واڵی كوژرانی هاوسه‌ركه‌ی ده‌ڵێت "سه‌رداره‌كه‌كه‌م، قاسمه‌كه‌م، چۆن بڕوا بكه‌م كه‌ رۆیشتوویت و ناگه‌رێیته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌ شاخ و بیابانه‌كاندا به‌ دوای شه‌هیدبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خودا گه‌ڕایت، تا له‌ كۆتاییدا  شه‌هیدبوون باوه‌شی بۆ گرتیته‌وه‌".


سایتی بۆرنا نیوز ده‌نگێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی قاسم سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و كه‌ ده‌ڵێت "حاجی قاسمه‌كه‌م، فه‌رمانده‌و سه‌لاره‌كه‌م، تۆ شه‌هیدی زیندوو بوویت و ئێستا یاره‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانت ده‌ورووبه‌ریان گرتوویت".

ده‌ڵێت "سوێند ده‌خۆم به‌ كه‌رامه‌تی حه‌زره‌تی دایك، بۆ هه‌ر دڵۆپ له‌ خوێنه‌كه‌ت ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن، سه‌رداره‌كه‌م ئاڵاكه‌ت له‌ سه‌ر زه‌وی نامێنێته‌وه‌، دڵنیابه‌ نامێنێته‌وه‌".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure