بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ى لاشه‌ى قاسم سلێمانى بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 03/01/2020‌ :: 74986‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رله‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانونى دووه‌مى 2020) قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ هێرشێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكادا له‌شارى به‌غدا كوژرا.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى جیهانى له‌ تویته‌ر وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ كه‌ گوایه‌ لاشه‌ى قاسم سلێمانییه‌ و پارچه‌ پارچه‌ بووه‌.

پێشتریش چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا وێنه‌ى چه‌كه‌كه‌ى و ده‌ستێكى و چه‌ند دراوێكى ئێرانى بوو، به‌ڵام له‌م وێنه‌یه‌دا پارچه‌كانى كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ته‌نیش لاشه‌یه‌وه‌ دانراوه‌.

دواڕۆژ دڵنیا نیه‌ له‌وه‌ى ئایا وێنه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانى یان نا.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure