نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/01/2020‌ :: 420‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆى گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ و كوژرانى قاسم سوله‌یمانى له‌ عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبوه‌وه‌.

به‌یانى (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانونى دووه‌مى 2020)  نرخى نه‌وت به‌ زیاتر له‌ 4% له‌ بازاڕه‌كانى ئاسیادا به‌رزبوه‌وه‌، راسته‌وخۆ پاش بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژرانى جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران له‌ به‌غدا له‌ ئاكامى هێرشێكى سوپاى ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ترسى بازاڕ له‌ زیادبوونى گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران.

نرحى به‌رمیلێك نه‌وتى خامى سوك-ى راده‌ستكراو له‌ مانگى شوبا به‌ رێژه‌ى 4.3% له‌ مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 63.84 دۆلار.

هه‌روه‌ك نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خامى برێنت- ى راده‌ستكراو له‌ مانگى ئازار به‌ رێژه‌ى 4.4% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 69.16 دۆلار.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure