لەسەر رۆژێک پشووی رەسمی بڕیار دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2020‌ :: 60047‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەربارەی پشووی رۆژی دووشەممە بدات کە ئاخۆ پشووی عێراق بۆ یادی سوپا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم رۆژێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی رەسمی.

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە رۆژی دووشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2020 دەکرێتە پشووی رەسمی بەهۆی جەژنی سوپای عێراقەوە ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابوردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک ئەو رۆژەی نەکردە پشووی رەسمی و هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەوە نەدا دیاریش نییە ئەمساڵ دەکرێتە پشووی رەسمی یاخود نا

 پێشتر بەهۆی سەری ساڵەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ رۆژ پشووی رەسمی راگەیاند و بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێبکاتەوە.

ئا: ر.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure