مامۆستا حەمە سەعید نادر کەسایەتی دیاری وەرزشی سێمانی کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2020‌ :: 22190‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەم کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستان و شاری سلێمانی مامۆستا حەمە سەعید نادر دوای زیاتر لە٥٠ ساڵ خزمەتکردن بەوەرزش بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

مامۆستا حەمە سەعید لەساڵی ١٩٤٤ لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو ژیانی وەرزشی لەساڵی ١٩٦٠دەستپێکردووە تاساڵی ١٩٦٨لەیاریکردن بەردەوام بووە. 

ناوبراو لەساڵی ١٩٦٨ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری یانەی سیروانی نوێ تاساڵی ١٩٧٦بەردەوام بووە تا ئەو کاتەی پەیوەندی بەیانەی سلێمانییەوە کردووە. 

مامۆستای کۆچکردوو یەکێک بووە لەدەستەی کارگێڕی یانەی سلێمانی لەساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بووە تاساڵی ١٩٩٥ دواتر بووە بەسکرتێری یانەی سلێمانی تاساڵی ٢٠١٣. 

جگە لەیاریکردنیشی بۆ یانەکانی شاری سلێمانی ناوبراو ناوبژیوانێکی سەرکەوتووی یاری تۆپی پێ و بالە و باسکە بووە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق. 

سەر لەبەیانی ڕۆژی ٢-١-٢٠٢٠ بەھۆی نەخۆشییەوە بەیەکجاری ماڵئاوایی لەژیان کرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە