داواى مانگرتنى دادوه‌ران ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/12/2019‌ :: 131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دادوه‌رێكى كورد داواده‌كات، سه‌رجه‌م دادوه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مانگرتن رابگه‌يه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانێك له‌ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دابنرێن كه‌ بێلايه‌ن بن.


حاكم له‌تيف شێخ مسته‌فا، به‌سايتى (ناس)ى راگه‌ياندوو: "ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌نهێنى ناوى دادوه‌ره‌ كانديده‌كانى ناردووه‌ بۆ به‌غدا، به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنيان بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شێوه‌يه‌ك پێچه‌وانه‌ى چوارچێوه‌ و رێوشوێنه‌كانه‌".

له‌تيف شێخ مسته‌فا،  داوا له‌ هه‌موو دادوه‌رانى هه‌رێمى كودرستان ده‌كات، سبه‌ی مانگرتن رابگه‌يه‌نن، پێش ده‌ستپێكردنى تيروپشكى دياريكردنى ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدا، چونكه‌ هيچ لايه‌نێك نازانێت ناوى ئه‌و دادوه‌رانه‌ كێن كه‌ بۆ به‌شداريكردنى تيروپشك نێردراون بۆ به‌غدا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure