بازرگانێك به‌ یه‌ك كیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 29/12/2019‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قین ده‌ستگیركرا كه‌ بڕى یه‌ك كیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌رى پێبووه‌. 


نیهاد محه‌مه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ توانراوه‌ بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ دانیشتووى هه‌ولێره‌. 

وتیشى: "ئه‌و بازرگانه‌ بڕى یه‌ك كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌رى پێبووه‌ و ده‌ستگیركردنى به‌پێى زانیارى پێشوه‌خت بووه‌". 

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure