كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی هات

هەواڵ / کوردستان :: 29/12/2019‌ :: 270‌ جار بینراوە
بەهزاد دەروێش، وتەبێژی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو

دواڕۆژ، بریار محەمەد

كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی هات و وته‌بێژى كۆنگره‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: یەكگرتوو هەشت خاڵی وەك هێڵە گشتییەكان پەسەند كردووە.


بەهزاد دەروێش زێباری، وتەبێژی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی کانوونی یەکەمی 2019) لە كۆنگرەیەی رۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆتایی بە كۆنگرەكەمان هات كە بەناونیشانی داهێنان و پێشەنگی دەستمانپێكرد. 

وتیشى: كۆنگره‌ شەش ئەركی هەبوو لەوانەش پێشكەشكردنی راپۆرتی خولی رابوردوو، پەیڕەو و پڕۆگرام و هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كە 43 كەس بوون، هەروەها ئەنجوومەنی چاودێری و په‌سه‌ندكردنى هێڵە گشتییەكان كە هەشت خاڵ بوون.

دوێنێ كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌كگرتوو به‌ ئاماده‌بوونى 900 ئه‌ندام له‌ هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و له‌ یه‌كه‌م رۆژیدا سه‌لاحه‌دین به‌هادین، وه‌ك ئه‌میندارى ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆش ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كلاكرانه‌وه‌، بۆ زانینى ئه‌ندامانى ده‌رچوو كلیك لێره‌ بكه‌.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure