بەرگێكی دانسقه‌ی ته‌ورات له‌ به‌قاچاخ بردن رزگارده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 29/12/2019‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، رۆژی شه‌ممه‌ 28ی كانونی یه‌كه‌می 2019 ئاشكرای كرد، كرده‌وه‌یه‌كی به‌قاچاخبردنی نوسخه‌یه‌كی ته‌ورات شكستی پێهێنراوه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی زیاتر له‌ (200,000,000) ملیون دۆلاره‌.

یاریدەدە‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زیقار له‌ راگه‌یاندراوێكدا روونیكردۆته‌وه‌، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیقار له‌ كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هه‌واڵێكی پێگه‌یشت، كه‌ كرده‌وه‌یه‌كی به‌ قاچاخبردنی پارچه‌ شوێنه‌وارێك هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر بڕی (200,000,000) ملیون دۆلاردا.

ده‌شڵێت: "ده‌ستگیركراوه‌كان به‌پێی یاداشتی دادگا ده‌ستگیر كراون، شاره‌زایه‌كی گه‌ڕان بۆ شوێنه‌واریان له‌گه‌ڵ بووه‌، شوێنه‌كه‌یان هه‌ڵدڕیوه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ پارچه‌ شوێنه‌واره‌كان، كه‌ چه‌ندین پارچه‌ی دانسقه‌ی تیابووه‌، وه‌ك په‌یكه‌ر و مۆری به‌ردین، سه‌رباری ده‌ستنووسێكی پێسته‌، كه‌ شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، نوسخه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ته‌ورات بێت كه‌ تە‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1500 ساڵ پێش له‌ دایكبوون.

ده‌شڵێت: "تۆمه‌تباره‌كان و ئه‌وانه‌ی پێیانه‌وه‌ گیراوه‌، دراونه‌ته‌ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند، كه‌ بڕیاری راگرتنی بۆ ده‌ركردوون، چاوه‌ڕێی رێوشوێنی یاسایی پێویستن، ره‌نگه‌ سزاكانیان بگاته‌ له‌ سێداره‌دان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure