كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ حه‌سه‌كه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/12/2019‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا كه‌ ده‌یان بارهه‌ڵگرى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجیستى له‌خۆگرتووه‌ سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌ره‌و پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان بڕیووه‌.


به‌پێى سایتى سپۆتنیك كاروانه‌كه‌ كه‌ 30 بارهه‌ڵگرى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و یه‌ده‌گ و ئۆتۆمبێل و تانكى سوته‌مه‌نى له‌خۆگرتووه‌ دوێنێ هه‌ینى 27ى كانونى یه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌.

كاروانه‌كه‌ له‌رێى ده‌روازه‌ى وه‌لیدى سنوریى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاوا تێپه‌ڕبووه‌ و دواتر له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ قه‌سرۆك (تل به‌یده‌ر) له‌ باكورى شارى حه‌سه‌كه‌ گیرساوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى سایته‌كه‌ كاروانه‌كه‌ سێیه‌م كاروانى له‌و جۆره‌ى ئه‌مریكایه‌ ته‌نها له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ بنكه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ و دێرلزور.

ئا: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure