ڤیدیۆ: هێزێکی سەربازی دزی لە بازاڕێکی كەرکوک دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 28/12/2019‌ :: 607‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەریدەخات کە چەند کەسێک بەجلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە دەچنە نێو بازاڕێکی میوەفرۆشتنی کەرکوک و دزی لە فرۆشیاران دەکەن.


گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن دوکاندارێکی بازاڕەکەوە دراوەتە دواڕۆژ، تێیدا دەردەکەوێت چەند کەسێک بەجلی سەربازییەوە کە دەمامکدارن و ئۆتۆمبێلێکی ئەمنیان پێیە، لەکاتی شەودا دزی لە میوەفرۆشانی بازاڕی خان خورمای کەرکوک دەکەن.

ئەو جلوبەرگەی لەلایەن هێزه‌كه‌وه‌ پۆشراوە، لەئێستادا تایبەتە بە پاسەوانانی تایبەتی ئەفسەرانی هێزە ئەمنیەکان و چەند هێزێکی دیکەوە.

دواڕۆژ پەیوەندیکرد بە وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکەوە، بەڵام ناوبراو وەڵامی تەلەفۆنەکان ناداتەوە.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure