هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی لێدراو بۆ ناو هەرێم قەدەغە کرا

هەواڵ / کوردستان :: 23/12/2019‌ :: 1218‌ جار بینراوە

تاگ :: ئۆتۆمبێل

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا لەساڵی نوێدا تەنیا ئۆتۆمبێلی بێ لێدراو (كلین تایتڵ) رێگەی پێده‌درێت بهێنرێتە هەرێمی كوردستان.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ 22ی كانونی یه‌كه‌م پاڵپشت به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه‌ لە 1ی كانوونی دووه‌می 2020ەوە، هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی لێدراو، چاككراو و ژێرئاوكەوتوو داخڵی هەرێم ناكرێت.

لە نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تەنیا ئۆتۆمبێلی بێ لێدراو (Clean Title) داخڵی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بە مەرجێك هیچ جۆرە لێدراوییەكی پێوە دیار نەبێت.
هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر بەپێی مۆدێلە ڕێپێدراوەكان و بەپێی راپۆرتی (CarFax) و بڕوانامەی (COC) داخڵ دەكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure