په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌سه‌ندده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 22/12/2019‌ :: 318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

له‌ بانگهێشنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوا له‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات رۆژى سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24ی ئه‌م مانگه‌ ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه. 


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی كانونی یه‌كه‌مى 2019) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه‌ تێیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو:  پشتبه‌ست به‌ حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له‌ مادده‌ى (18) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ى (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/24، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌می بۆ ده‌كرێت و په‌سه‌ندده‌كرێت. 

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure