هه‌واڵێكی خۆش بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: 22/12/2019‌ :: 72937‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


به‌رپرسی بانكێك رایده‌گه‌یه‌نێت "پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌و ته‌نها ماوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بدرێت" سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایده‌كات: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی 2019 پێش ده‌خرێت. 


عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵی عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "بۆ مووچه‌ی مانگی 10ی 2019 پاره‌كه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی فیدراڵ كراوه‌و هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات بڕی 454 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم". 

وتیشی: "تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك له‌ به‌غداوه‌ نه‌دراوه‌ بۆ راگرتنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".  

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی 2019 پێشده‌خرێت و له‌ رۆژی 5ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure