کونسڵخانەی ئێران لە هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/12/2019‌ :: 754‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


کونسڵخانەی ئێران لەشاری هەولێر رایدەگەیەنێت "پێدانی ڤیزای خۆڕایی ئێران دوو مانگی تر درێژ دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بۆ دوو مانگی تریش بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن".

کونسڵخانەی ئێران لەشاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزای بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بە پاسپۆرتی عێراقی سەردانی ئێران دەکەن، درێژ کردۆتەوە بۆ ماوەی دوو مانگی تر".

بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران ئەو ماوەیە کە هاوڵاتیان دەیانتوانی بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن تا ۸ رۆژی تر بوو، واتا تاکو ۲۸ی ئەم مانگە، بەڵام ماوەکە بۆ دوو مانگی تر درێژکراوەتەوە.

هەروەها ئەوەش هاتووە، ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لە 28/12/2019 بۆ 25/2/2020 درێژکرایەوە، ئەو مۆرەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە لە پاسپۆرت دەدرێت وەکو ڤیزای یەک مانگی دادەنرێت و پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەم ماوەیە ناکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە