وه‌زیرى ته‌ندروستى: هه‌ڵمه‌تێك ده‌رباره‌ى ئه‌نفلۆنزا راده‌گه‌یه‌نین

هەواڵ / کوردستان :: 21/12/2019‌ :: 400‌ جار بینراوە
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم

دواڕۆژ، بڕیار محه‌مه‌د

وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: توشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزاى وه‌رزى له‌ پایزدا ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست و ده‌شڵێت: هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نن.


د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی هه‌مو ساڵێك له‌ وه‌رزی پایز ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاستی له‌ رێژه‌ی توشبووندا، وه‌كو ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌ڕووى خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن.

وتیشی: "چه‌ند رێكارێكی پزیشكی و رێنماییمان داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت چۆن بتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه‌ بكه‌ن و له‌ رۆژانی داهاتووشدا هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری راده‌گه‌یه‌نین".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌داخه‌وه‌ هه‌موو ئه‌نفلۆنزایه‌ك جگه‌له‌ ئه‌نفلۆنزه‌ی وه‌رزی ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری و ئاڵۆزی لێبكه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی تریان هه‌یه‌، یان له‌ منداڵان و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان كه‌مه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێویسته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بخه‌وێنرێن و چاودێری بكرێن.

نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی:
* به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ.
*  كۆكه‌ و پژمین.
* دروستبوونی ئازار له‌ماسولكه‌ و جومگه‌كان.
* هه‌وكردنی قوڕگ و ئاره‌ق كردنه‌وه‌.
* زیادبوونی ده‌ردراوی لووت.
* سه‌رئێشه‌ و گێژبوون.


پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە