دەزگای دواڕۆژ لەڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی كەناڵی عێراقییە دا

هەواڵ / عێراق :: 20/12/2019‌ :: 562‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


كەناڵی ئاسمانی عێراقیەی نیمچە رەسمی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی لەسەر دەزگای دواڕۆژ بڵاو دەكاتەوە لەمیانی بەرنامەی (بین نهرین)ی پێشكەشكارەكەی حەسەن مەجید دا و دواڕۆژ بە دەزگایەكی سەربەخۆ وەسفدەكات.


كەناڵە عێراقییەكە لەپێشەكی بەرنامەكەیدا باسی دواڕۆژ و هەوڵەكانی بۆ پێشخستنی ئەدەب و هزر و رۆشنبیری و میدیا دەكات كە وەك پێشكەشكارەكە باسی كردووە، رەنگە ئەو شێوازی كاركردنە دەمێك بێت لەسلێمانی بەشێوەیەك لەشێوەكان كەم بووبێتەوە.

د. شێركۆ عەبدوڵا سەرپەرشتیاری دەزگای دواڕۆژ لەسەرەتای بەرنامەكە پێناسەیەكی دەزگای دواڕۆژ دەكات و دەڵێت: "دواڕۆژ درێژكراوەی دەزگایەكی بچوكی چاپ و وەرگێڕان بووە كە فاروق مەلا مستەفا ساڵی نەوەدەكان دایمەزراندبوو".

وتیشی: "كاردانەوەی خوێنەر بۆ دواڕۆژ ئەرێنییە بەجۆرێك خوێنەر كاتێك سەیری دواڕۆژ دەكات، هەست بەوە دەكات كە جۆرە سەربەخۆیی و بێلایەنییەكی پێوە دیارە".
ئەوەشی خستەڕوو، ستراتیجی دواڕۆژ ئەوەیە كە هەواڵ بۆ بەرژەوەندی گشتی بڵاو بكاتەوە بەجۆرێك دوور بێت لەهەر جۆرە بیركردنەوەیەكی تەسك و دژ نەبێت لەگەڵ دید و ئادابی گشتیدا.

شێركۆ عەبدوڵا باسی لەوەشكرد، دامەزرێنەر و خاوەنی دەزگاكە هەمیشە جەخت لەوە دەكاتەوە، دواڕۆژ نابێت لایەنی رۆشنبیری و ئەدەبی عەرەب و هونەری شەقامی عێراقی لەبیر بكرێت و پێویستە هەردەم برەویان پێ بدرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure