هێزێكی عێراقی 337 كه‌سی له‌ زاخۆ ده‌ستگیر كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 20/12/2019‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ سنووری قه‌زای زاخۆ له‌ پاریزگای دهۆك، ئه‌مساڵ‌، 337 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی سنوور به‌زاندن ده‌ستگیر كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یەك له‌ لیوای یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق، ئاشكرایكرد "ساڵی 2019، هێزه‌كانی ئه‌وان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی زاخۆ له‌گه‌ڵ توركیا و سوریا، 337 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی به‌زاندنی سنوور ده‌ستگیر كردووه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی بەوە كرد "زۆرێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان كوردن و هه‌وڵیانداوه‌ بەڕێگه‌ی قاچاخ به‌ره‌و توركیا پاشان ئه‌وروپا بچن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش عه‌ره‌بی عێراق و سوریان بە ناسنامه‌ی توركی هه‌وڵیاندابوو به‌ قاچاخ هاتوچۆی سنوور بكه‌ن".

سه‌باره‌ت بە به‌زاندنی سنووری توركیا، سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئەوەیكرد "ئه‌مساڵ‌ به‌هۆی چاودێری چڕی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ و سنوورانه‌، به‌زاندنی سنووره‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورد و عێراقییەوە و كه‌متر بووه‌".

له‌ سنووره‌كانی زاخۆ، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی (كێسته‌، نزدۆر، هه‌فته‌نین) چه‌ندین رێگا هه‌ن كه‌ به‌رده‌وام قاچاخچی و خه‌ڵكی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌ره‌و توكیا و ئه‌وروپا ده‌چن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure