ئێران پارەی بیمە لە گەشتیارانی هەرێم وەردەگرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 20/12/2019‌ :: 1123‌ جار بینراوە

تاگ :: بازرگانی

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


دوای ئەوەی تاران بڕیاری لابردنی ڤیزەی بۆ هاوڵاتی و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، دوای دوو مانگ پارەی بیمەشی هەڵگرت و تا هەفتەی ڕابوردووش بەردەوام بوو، بەڵام چەند ڕۆژێکە وەرگرتنی پارەی بیمە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەستیپێکردووەتەوە.

 بەهنام مەولوودی، سەرپەرشتیاری یەکێک لە کۆمپانیاکانی بیمە لە مەرزی حاجی ئۆمەران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "چەند ڕۆژێکە گرێبەستمان لەگەڵ حکومەتی ئێران نوێکردووەتەوە".

بەهنام مەولوودی، ڕاشیگەیاند "بەهۆی ئەوەی گرێبەستمان بە پارەیەکی گرانتر کردووە، بۆیە ناچار بووین بڕی ئەو پارەیە گران بکەین کە لە گەشتیارانی عێڕاقی و هەرێمی کورستان وەریدەگرین".

سەبارەت بە بڕی پارەکە بەهنام، ئاماژەی بەوەدا "ئێستا بۆ یەک کەس بڕی 6 هەزار دینار وەردەگرین کە دەکاتە 60 هەزار تمەن، ڕاستە پێشتر بۆ هەر کەسێک تەنیا 5 تا 10 هەزار تمەنمان وەردەگرت، بەڵام هەم پارەی ئێران زۆر دابەزیوە، هەم گرێبەستمان بە نرخێکی گرانتر لەگەڵ حکومەت کردووە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure