پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو

هەواڵ / کوردستان :: 20/12/2019‌ :: 492‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات "له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی هه‌ولێر شه‌هید بووە". 


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لە میحوەری باشیکـ له‌ دەشتی نەینەوا، پێشمەرگەیەکی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بە ناوی (ئەیاد سلێمان خورتی) دانیشتووی گوندی قەسرۆك، لە کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینه‌كانی كاتی شه‌ڕی داعش لە سنورەکە، مینێكی پێدا دەتەقێت و بەوهۆیەوە شەهید دەبێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ی له‌ مه‌راسیمێكی سه‌ربازی و به‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی هاوسه‌نگه‌ری له‌ گۆڕستانی شینكه‌ی گوندی قه‌سرۆك به‌ خاك سپاردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure