كێشه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت کە نه‌وتیان پێ نه‌دراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/12/2019‌ :: 870‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

بەڕێوەبەری نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات: ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌وتیان پێ نه‌دراوه‌ و فۆرمیان ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانیانه‌وه‌ بیسه‌لمێنن دانیشتووى كه‌لارن ئه‌وا به‌شه‌ نه‌وتى خۆیان وه‌رده‌گرن. 

یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى دانیشتووى شارى كه‌لار یان كفرین، به‌ڵام فۆرمیان ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كانیانه‌، ده‌توانن هه‌ر له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان نه‌وت وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌وه‌ به‌ڵگه‌ بهێنن كه‌ دانیشتووى كه‌لار و كفرین. 

وتیشى: "ئه‌وانه‌شى خه‌ڵكى كه‌لار نین ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونیان وه‌ریبگرن و له‌ ئێستادا له‌ گه‌رمیان له‌ سنوورى كه‌لار و كفرى دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستى پێكردووه‌ و تاوه‌كو ئێستا به‌ سێ قۆناغ ناوى ده‌یان خاوه‌ن بریكار خوێندراوه‌ته‌وه‌". 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure