دانیشتنی سبەینێی دۆسیەی سێوان قادر جیاواز دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/12/2019‌ :: 711‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی دۆسیه‌ى سێوان قادر-دا، تۆمەتباری دووەمیش لەو دۆسیەیە كە ژنێكی هاوسێیانە لەگەڵ هاوسەرەكەی ئامادەبن، ئەوەش لەسەر داوای دادوەر.


پەرچەم قەرەداغی، سەرپەرشتیاری كەمپەینی (ببینە و بێدەنگ مەبە) تایبەت بەدۆسیەی سێوان قادر (ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی كانوونی یەكەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەدانیشتنی رابردووی دۆسیەی سێوان قادر، دادوەر داوایكرد بۆ دانیشتنی داهاتوو كە سبەینێ 19ی كانوونی یەكەمە، (س) ئەو ژنەی هاوسێی ماڵی سێوان له‌گه‌ڵ هاوسەرەكەی ئامادەبن.

ئەو ژنە پێشتر وەك تۆمەتبار لەو دۆسیەیەدا دەستگیركرا و پاشان ئازادكرا.

تائێستا چوار دۆسیەی دانیشتنی كەیسی سێوا قادر و سێ منداڵەكەی لەدادگای یەكی تاوانەكانی سلێمانی بەڕێوەچووە كە لەسەر سكاڵای باوكی سێوان، هاوسەرەكەی بەسوتاندنی سێوان و سێ منداڵەكەی تۆمەتبار كراوە، بەڵام هاوسەرەكەی تۆمەتەكەی رەتكردۆتەوە.

شەوی 16ی كانوونی یەكەمی 2018 لە رووداوێكدا لەقەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لەماڵی خۆیان سووتان و دواتر گیانیان لەدەستدا.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure