سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی خۆرئاوای کوردستان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیانکردووە بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی سەرێکانی خۆرئاوای کوردستان و تائێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەدواڕۆژی راگەیاند: سوپای تورکیا و چەتە هاوپەیمانەکانی تورکیا ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە دەستیانکردووە بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی سەرێکانی و تائێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامه و ئەو گوندانەشی کە تۆپباران دەکرێن هاووڵاتیان و گوندنشینیان تیادایە و گوندەکان ئاوەدانن.

ئاماژەی بەوەشدا: کە بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەکانەوە و نائارامی ناوچەکە، تائێستا زیانە گیانی و مادییەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە: کە تۆپبارانی ئەمشەوی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی بە سەختی ئەنجام دەدرێت و بەهۆی تۆپبارانەکەشەوە هاووڵاتیانی خۆرئاوای کوردستان تووشی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر بوون.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure