عادل عه‌بدولمه‌هدى فەرمانێکی نوێی دەرکرد

هەواڵ / عێراق :: 15/12/2019‌ :: 2245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌پێى فه‌رمانێكى ديوانى كه‌ واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى عێراقی له‌سه‌ره‌، ژماره‌ى 458ى به‌روارى 14ی کانونی یەکەمی 2019ی لەسەرە و تیایدا هاتووە: ده‌ركردنى نووسراوی له‌لايه‌ن دوو دامه‌زراوه‌ى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانەوە راگرتووه‌، پێش ئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌ر ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زيران.

له‌ بڕگه‌ى يه‌كه‌مى فه‌رمانه‌ ديوانييه‌كه‌دا هاتووه‌: نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران و ئه‌مينداریەتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، له‌ ده‌ركردن و ئاڕاسته‌كردنى هه‌ر نووسراوێك يان فه‌رمانێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و لايه‌نه‌كانى نه‌به‌ستراوه‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و لايه‌نه‌كانى تر راده‌وستن، پێش ئه‌وه‌ى نووسراوەکان بخرێنه‌ به‌رده‌م خودى سه‌رۆك وه‌زيران.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئه‌و فه‌رمانه‌ ديوانييه‌ له‌ به‌روارى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure