به‌ وێنه‌.. پێشانگەیه‌كى تایبه‌ت به‌ به‌ركه‌وتوانی چه‌كى فسفۆر له‌ خۆرئاوا

هەواڵ / که‌لتور :: 15/12/2019‌ :: 120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ گه‌رمیان پێشانگەیه‌كى فۆتۆگرافى و شێوه‌كارى دژى داگیركارى توركیا کرایەوە و تیایدا ده‌یان وێنه‌ى تایبه‌ت به‌ به‌ركه‌وتوانى چه‌كى فسفۆر و جیاوازى نه‌كردنى توركیا له‌ نێوان منداڵ و گه‌وره‌ و  بۆردومانكردنى كورد له‌ خۆرئاوا خرایه‌ڕوو. 


گۆران كۆمارى، ئه‌ندامى به‌ره‌ى نیشتمان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی کانونی یەکەمی 2019 لەنێو بازاڕی کەلار هەڵمەتێکیان دژی داگیرکاری تورکیا بۆ خۆرئاوا ئه‌نجامداوه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی و شێوەکاری کراوه‌تەوە. 

وتیشى: "له‌و پێشانگەیه‌دا وێنەکانی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ و کیمیایی لە خۆرئاوای کوردستان خراونه‌ته‌ڕوو، مه‌به‌ستیانه‌ گوزارشت لەوە بکەن رژێمی داگیرکاری تورکیا جیاوازی لەنێوان منداڵێکی وەک محەمەد و سیاسەتمەدارێکی وەك هەڤرین خەڵەف ناکات و هەموویان وه‌كو یه‌ك سەیر دەکات".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure