سبه‌ى دیدارى میدیایى نێوده‌ڵه‌تى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

بڕیاره‌ سبه‌ى (دووشه‌ممه‌ 16ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) یه‌كه‌مین دیدارى میدیایى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ تیایدا ئه‌زموون و كارى رۆژنامه‌وانیى وڵاتان و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.


هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سكرتێرى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین دیدارى میدیایى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت و چه‌ندین وڵات به‌شدارى تیادا ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ئه‌زموون و كارى رۆژنامه‌وانى گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو رۆژه‌دا 18 پانێڵى جیاواز و تایبه‌ت به‌ كارى میدیا و رۆژنامه‌گه‌ریى باسیان لێوه‌ده‌كرێت. هاوكات ئه‌نجومه‌نى باڵاى میدیا له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت".

سكرتێرى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان وتیشى: "له‌و دیداره‌دا ئه‌میندارى گشتى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى (فره‌نسا تونس و مه‌غریب) و چه‌ندین و وڵاتى تر به‌شداری ده‌كه‌ن".

پ. ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure