ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 107‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشى گه‌رمیان له‌ سنوورى كوڵه‌جۆى نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا، 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران به‌ تۆمه‌تى هاوكارى و بوونی په‌یوه‌ندییان لەگەڵ چه‌كدارانى داعشدا. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی کانونی یەکەمی 2019 هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان و پێشمه‌رگه‌ ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شیان له‌ سنوورى ناحیه‌ى کوڵه‌جۆى نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا و به‌ تایبه‌تى له‌ سه‌ر چه‌مى رووبارى سیروان ئه‌نجامداوه‌. 

وتیشى: "له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه‌ 13 تۆمه‌تبارى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان له‌ سنوورى ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ ده‌ستگیر كردووه‌ به‌ تۆمه‌تى بوونی په‌یوه‌ندى و هاوكاریكردنى چه‌كدارانى داعش". 

ئەوەشی وت: "ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن و دواى ده‌ستگیركردنیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسایش و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌". 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure