وادەی کردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر ئاشکرا کرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 1418‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

سەرپەرشتیاری پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 120 مەتری هەولێر كاتی تەواوبوونی بەشی کۆتایی شەقامی 120 مەتری و بەشی یەكەمی شەقامی  150 مەتری ئاشكرا دەكات.


سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستكردنی رێگەوبان لە كۆمپانیای هێمن گروپ بە دواڕۆژی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو بە درێژایی 11 کلیۆمەتر لە شەقامی موسڵ بۆ جادەی کەرکوک دەکرێتەوە.

سەبارەت بە شەقامی 150 مەتری هەولێریش رایگەیاند: "كاركردن لە شەقامی 150 مەتری هەولێر بەشێوەیەكی چڕ بەردەوامە و تیمەكانمان بەردەوامن لە كاركردن ژمارەیەكی زۆری پرد و شەقام لە شەقامەکەدا هەن بۆیە كاركردنی زۆری پێویستە و لە ساڵی 2020 بەشی یەكەمی شەقامەكە تەواو دەبێت و بە رووی شۆفێران و هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

باسی لەوەش كرد: ئەو شەقامە دەبێتە یەكێك لە شەقامە گرنگەكانی هەولێر و رووبەرێكی فراوانی هەیە. شەقامی بازنەیی 150 مەتری خێرا، مەوداكەی حەفتا كیلۆمەترە و بە چواردەورەی هەولێردا دەسووڕێتەوە و ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە 1250 رۆژە واتا سێ ساڵ و چوار مانگە.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure