دایك و كچێك به‌ تێزاب هێرشیان دەکرێتە سەر

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 2380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان كۆڵبه‌رێك كوژرا و دایك و كچێكیش له‌لایه‌ن كه‌سانى نزیكی خۆیانه‌وه‌ به‌ تێزاب هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و بریندار كراون.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، رایگه‌یاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی "گەلی گادەران" دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە.

له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كۆڵبه‌ره‌كه‌، رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئەو کۆڵبەرەی گیانی لە دەستداوە ناوى "عەزیز مەعروف حوسێن"ه‌و خەڵکی گوندی بێمزورتێی سەر بە شاری شنۆیە.

هاوكات رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: شەوی رابوردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لەلایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاب هێرشکرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.

بەپێى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى هه‌نگاو، له‌ شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لەگەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لەلایەن دوو کەسەوە کە ماتۆڕسكیلیان پێبووه‌، کەوتنە بەر پەلامار و تێزابیان بەسەردا پڕژێندراوه‌، ئەو دوو ژنەى كە لە پشتەوە تێزابیان به‌سەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.

به‌وته‌ى حەمید رەزایی، فەرماندەی نینزامی شاری سەقز: هۆکاری ئەو کارە کێشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، دەستبەسەرکراوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە