بكوژى شۆفێرى ته‌كسیه‌كان سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 634‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

دادگای تاوانه‌کانی سلێمانی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دوو تاوانباری کوشتنی  شۆفێره‌ رفێندراوه‌کان ده‌رکرد.


موقه‌ده‌م زمناکۆ عه‌لی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 15ی کانوونی یه‌که‌می 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: لەماوەی چەند مانگێکی لەساڵی (2013)دا سیازدە شۆفێری تەکسی هێڵى نێوان سلێمانی - کەرکوک لەلایەن باندێکی تاوانکارییەوە رفێندران و بەدڕندانەترین شێوە کوژران، پاش بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوه‌ توانیمان تەواوی ئەو باندە مەترسیدارە دەستگیربکەین و رادەستی یاسایان بکەین.

وتیشى: "رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە بڕیاری 13 جار لەسێدارەدان بۆ هەردوو تاوانبار (احمد عبداللە حدید) و (تۆفیق سلێمان قحطان) دەرچوو".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هەر لەساڵی (۲۰۱۹)شدا دادگا، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ کەسی تر لەو باندە تاوانکاریە دەرکرد".

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure