خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیردەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای شەش هاوڵاتی، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە كە بەبیانوی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 15ی كانوونی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند "پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە، مەفرەزەكانی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێرییەكی ورد، توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیر بكرێت".

ناوبراو روونیكردەوە: لەئێستادا تۆمەتبار (م، ح، ع) خاوەنی كۆمپانیای (م، ه) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەكانی (453، 456، 457) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەوتەی نەقیب سەركەوت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر هەڵاتووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure