گەنجێكی هەرێم لەرۆژئاوای كوردستان شەهید بوو

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


گه‌نجێكی دانیشتووی شاری كه‌لار دوای ئه‌وه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و له‌شكركێشی توركیا ڕووده‌كاته‌ رۆژئاوای كوردستان، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌ختدا شه‌هید ده‌كرێت.


حه‌مید چاوشین خزمی نزیكی ئه‌و شه‌هیده‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "بەکر ئیبراهیم عەزیز" ناسراو بە  "هەڤاڵ بەکر" لەسەرەتای داگیرکارییەکەی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشاری کەلارەوە خۆی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی له‌شكركێشی توكیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی. 

وتیشی: "ڕۆشتنی هه‌ڤاڵ به‌كر بۆ بەرگریی کردن بووه‌ لەخاکی کوردستان و له‌ به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌دا دوێنێ شه‌هید كراوه‌ و بڕیاره‌ ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ شاری كه‌لار".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure