وێنه‌ى ئه‌و دوو خوشكه‌ى كوژران و خزمى به‌رپرسێكن بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 15/12/2019‌ :: 27718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

یه‌مه‌ن تایم – وێنه‌ى ئه‌و دوو خوشكه‌ى كوژران و خزمى به‌رپرسێكن بڵاوكرایه‌وه‌
(رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019) له‌ شارۆچكه‌ى قه‌رداحه‌ له‌ سوریا دوو خوشك كوژران.
به‌پێى میدیاكانى سوریا، دوو خوشكه‌ كوژراوه‌كه‌ ناویان هیبه‌ فایز جبور ته‌مه‌ن 24 ساڵ و نور فایز جبور ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریان، چه‌كدارێك خۆى كردووه‌ به‌ ماڵیاندا و ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى كردووه‌ به‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا، له‌ئه‌نجامدا هیبه‌ و نور به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ستبجێ گیانیا له‌ده‌ستداوه‌ و  ئه‌وانیتر گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ریان بۆكراوه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 بكوژى هیبه‌ و نور له‌سه‌ر سنوورى سوریا و توركیا ده‌ستگیركرا كه‌ به‌نیازبوو به‌ره‌و توركیا هه‌ڵبێت و وێنه‌كه‌شى بڵاوكرایه‌وه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – رۆژى شه‌ممه‌ 14ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 وه‌زاره‌تى ناوخۆى سوریا ده‌ستگیركردنى ئه‌و گه‌نجه‌ى راگه‌یاند كه‌ دوو خوشكى نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریاى كوشتبوو و ویستبووى به‌ره‌و توركیا هه‌ڵبێت، وێنه‌ى تاوانباره‌كه‌ و ناسنامه‌كه‌شى بۆ میدیاكان خسته‌ڕوو. 


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – نیكۆڵا ستێرجن سه‌رۆك وه‌زیرانى سكۆتله‌ندا داوایه‌كى پێشكه‌شى بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا كرد، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخه‌كه‌، رێگه‌ به‌ حیزبى نیشتمانى سكۆتله‌ندا بدات دووه‌م راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى سكۆتله‌ندا ئه‌نجام بدات.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌رى نوێ له‌ماوه‌ى ساڵانى 2020 بۆ 2022، هه‌موو ئه‌و رسوماتانه‌ش لاده‌بات كه‌ پێویستن بۆ كه‌سه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى جنسیه‌ى كه‌نه‌دى پێبدرێت.

ئه‌خبار 24 – ئاژانسى هه‌واڵى ناوه‌ندى كۆریاى باكوور رایگه‌یاند، پیۆنگ یانگ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێى ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌ "ئۆپه‌راسیۆن" ناویده‌بات و له‌ ناوچه‌ى هه‌ڵدانى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان ئه‌نجامیداوه‌ز


میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در دواین پۆستى له‌ فه‌یسبووك كرد و نووسى "ماڵئاوا" و ئه‌كاونته‌كه‌ى داخست.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ له‌ ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ پێشوازى له‌ عیمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان كرد.


سى ئێن ئه‌ى – به‌رپرسانى توركیا رایانگه‌یاند: "پێویسته‌ ئه‌وروپا هاوكاری مادى بۆ ئاواره‌ سورییه‌كان له‌ توركیا زیاتر بكات و زووتریش پاره‌كه‌ بنێرێت.


ئه‌سرار میدیا – توركیا پێگه‌ى سه‌ربازى له‌ قه‌ته‌ر فراوان ده‌كات
رۆژى شه‌ممه‌ 14ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر بنكه‌ى فه‌رمانده‌یى هێزى هاوبه‌شى توركیا و قه‌ته‌ر به‌ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌ باڵاكانى هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه‌.


ئه‌خبار 24 – روسیا نیگه‌رانه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كى بالیستى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure