لە 52 ملیار دۆلاری پڕۆژەی وەبەرهێنان، تەنها 20 ملیاری لەپڕۆژەدایە

هەواڵ / ئابوری :: 15/12/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لەكۆی 52 ملیار دۆلاری قەبارەی وەبەرهێنان تەنها 20 ملیار دۆلاریان وەك پڕۆژە جێبەجێكراون و ئەوەی دیكەش پڕۆژەیان جێبەجێ نەكردووە و رەنگە پڕۆژەكانیان لێوەربگیرێتەوە".


یاسین مەحمود رەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند "لەو 52 ملیار دۆلارەی لەبواری وەبەرهێنان مۆڵەت بەپڕۆژەكان دراوە، بایی نزیكەی 20 ملیار دۆلار پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشكەشكراوە، بەڵام 32 ملیارەكەی دیكە تەنها مۆڵەتن و نەكراون بەپڕۆژە".

ناوبراو روونیكردەوە: تائێستا 138 پڕۆژە هەڵوەشێنراونەتەوە، ماوەی سێ بۆ شەش مانگیش دیاریكراوە بۆ ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە تا دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكەن.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتێ وەبەرهێنان، ئەگەر وەبەرهێنەران هەر نەیەن بەلای پڕۆژەكانیانەوە، ساڵی داهاتوو زیاتر لە 250 پڕۆژە مۆڵەتیان لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێنە وەبەرهێنەری دیكە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure