حكومەتی عێراق هاوردەی بەنزینی محەسەن رادەگرێت

هەواڵ / ئابوری :: 15/12/2019‌ :: 620‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت "ئاڕاستەیەك هەیە لەوەزارەتەكەی كە پشتیوانی بەرهەمی خۆماڵیی بكرێت، بۆیە بەنیازن هاودرەی بەنزینی جۆری محەسەن رابگرن".


وتیشی: "یەكێك لەو بەرهەمە خۆماڵییانە، دروستكردنی رۆنی ئۆتۆمبێل- كە ئێستا گەیشتۆتە ئاستێكی پێشكەوتووی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و بەمنزیكانە یەكەم رۆنی عێراقی دێتە بازاڕەوە".


عاسم جیهاد ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەموو پیشەسازییە نیشتمانییەكان پشت بە نەوت و بەرهەمەكانی دەبەستن لەناویاندا وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا".


بەوتەی جیهاد، وەزارەتەكەی لەهەوڵی دروستكردنی پاڵاوگەی پێشكەوتوودایە و بۆ ئەو مەبەستەش پاڵاوگەی كەربەلا ساڵی 2022 كۆتایی بەكارەكانی دێت و بەشێوەیەكی رۆژانە بەنزینی محەسەن بەرهەمدێنێتبەستانجاردی جیهانی.


لەئێستادا عێراق بەنزینی محەسەن هاوردەی وڵات دەكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆیی و چاوەڕێدەكرێت بەتەواوبوونی دروستكردنی پاڵاوگەكەی كەربەلا، هێنانی بەنزینی محەسەن لەئێران و توركیا و وڵاتانی كەنداوەوە رابگیرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure