لەسەر گۆڕینی ناوی قوتابخانەیەك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ روونكردنه‌وه‌ دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2019‌ :: 738‌ جار بینراوە
وێنەی قوتابخانەکە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی، كۆچەر عەلی 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر" ده‌شڵێت: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ناوی قوتابخانه‌ی قه‌ندیل گۆڕاوه‌ بۆ چێنه‌ر دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

پێشتر وا بڵاوكرابۆوە، لەسەر داوای کونسڵی تورکیا و بەفەرمانی وەزیری پەروەردە لەشاری هەولێر ناوی قوتابخانەیەك لە "قەندیل"ەوە گۆڕدراوە بۆ چێنەر.

قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی کوڕان ساڵی ۱۹۷۱ لە گەڕەکی ڕووناکی شاری هەولێر دامەزراوە، گوایا دوای سەردانێكی وەزیری پەروەردەی هەرێم، ناوەكەی گۆڕدراوە.


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزیری پەروەردەی هەرێم:

رونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە وە:

هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەر داوای کۆنسڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی:

۱ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.
۲ـ کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەن، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانی کردووە کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل. 
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure