دوو رۆژ پشوو له سێ پارێزگای‌ عێراق راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 5280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له سێ ‌پارێزگای عێراق، دوو رۆژی ئەم هەفتەیە كە سبه‌ینێ و دوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ دەكات، كرایه‌ پشووی فه‌رمی لەسەرجەم دامەزراوە حكومییەكان.

پارێزگاری زیقار به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ردوو رۆژی ئاینده‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ 15 و 16ی كانونی یه‌كه‌می 2019 ، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌دا ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی، هاوكات پارێزگاكانی میسان و موسەنناش هەمان بڕیاریان داوە.

راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی له پارێزگای زیقار‌ له‌ كاتێكدایه‌ زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دوای كوشتاره‌ زۆركه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ مانگرتنیان راگه‌یاندووه‌، پشووی رۆژانی ئاینده‌ش په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی ئه‌منییه‌وه‌ هه‌یه‌.

پارێزگاكانی میسان و موسەنناش لەبەیاننامەكدا ئێوارەی ئەمڕۆ هەمان بڕیاریان دا و بۆ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە دەوام كراوەتە پشوو لەسەر جەم دامەزراوە حكومییەكان بەهۆكاری ئەمنیی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure