نەخشە رێگەیەک بۆ دەربازبوون لەدۆخی ئێستای عێراق دەخرێتەڕوو

هەواڵ / عێراق :: 14/12/2019‌ :: 520‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


بەرەی تورکمانی عێراق نەخشە رێگەیەک دەخاتەڕوو بۆ دەربازبوون لە دۆخی ئێستای عێراق و جەخت لە دابەشکردنی پلەی دامەزراندن بەڕێژەی لەسەدا ٣٢ دەکاتەوە بۆ کەرکوک.

بەرەی توركمانی لەنەخشەڕێگەكەدا داوای دووبارە هەموارکردنەوەی دەستور دەكات بەشێوەیەک دۆخی تایبەت بدرێت بەکەرکوک و بەغدا وەکو ئەوەی لەقانونی ئیدارەدانی دەوڵەت هاتووە لەقۆناغی گواستنەوە. 

دەقی نەخشە رێگەکەی بەرەی تورکمانی کە لەلایەن ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا خستییەڕوو.

یەکەم/ لەڕووی سیاسییەوە:

 دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی پێکهاتوو لەسەرجەم نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەستپاکی و لێهاتوویی، لەو رێگەیەوە کار بکرێت لەسەر:
١/ دوبارەی دامەزراندنەوەی سیستمی نیشتیمانی عێراق.

٢/جێبەجێکردنی بنەمای هاوبەشی نیشتیمانی بۆ بونیادنانی وەڵات.

٣/دووبارە هەموارکردنەوەی دەستور بەشێوەیەک دۆخی تایبەت بدرێت بەکەرکوک و بەغدا وەکو ئەوەی لەقانونی ئیدارەدانی دەوڵەت هاتووە لەقۆناغی گواستنەوە.
٤/گیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بپارێزرێت.

٥/پەلە بکرێت لەپێکهێنانی حکومەت بەر لەکۆتایی ماوەی دەستوری.

٦/ئەو یاسایانە تەواوبکرێن کە پەیوەندی بەهەڵبژاردنەوە هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.

٧/ سەروەتی دەوڵەت بپارێزرێت لەڕێگەی رێگریکردن لە دەستتێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و سەرجەم ئەو گروپە تیرۆریستییانە بخرێنە دەرەوە کە هەڕەشە لەسەر ناوخۆ و وەڵاتانی دراوسێ دروستدەکەن.

دووەم/ لەڕووی ئەمنییەوە:
1/ لەڕێگەی سوپای عێراقەوە کۆتایی بەپاشماوەکانی داعش بهێنرێت.
2/ لەسەر بنەمای ٩ی دەستور، سوپا و هێزە ئەمنییەکان پێکبهێنرێت و ئەو کەسانە دوور بخرێنەوە کە تێوەگلاون بەگەندەڵی.
3/ چەک بەتەنها لەدەستی سوپای عێراقدا بێت.
4/ پێویستە سەرجەم پێکهاتەکان بەشداربن لەدەزگاکانی دەوڵەت (ئەمنی و سەربازی).

سێیەم/ لەڕووی چاکسازی و خزمەتگوزارییەوە:
1/ پشتیوانیکردن و هاندانی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتگیریکردن لەبەرووبوومی جوتیارانی عێراق.
2/ نەوتی عێراق بپارێزرێت و بەرهەمهێنانی پەرەی پێبدرێت.
3/ سەروەت و سامانی عێراق بپارێزرێت و کێڵگە نەوتییەکانی پێشبخرێت لەنێویاندا نەوتی کەرکوک.
4/ گەڕانەوەی بیرە نەوتییەکانی کەرکوک کە کەوتونەتە سنوری ئیداری شارەکەوە بۆ ژێر دەستی حکومەتی فیدراڵی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure