بەشێوەیەكی جیاواز رێزلێنان بۆ چوار هونەرمەندی سلێمانی رێکخرا

هەواڵ / که‌لتور :: 14/12/2019‌ :: 357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەشاری سلێمانی بۆ رێزلێنان لە چوار هونەرمەندی بەئەزموون، پێشانگەیەكی شێوەكارییان بۆ كرایەوە و ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14ی کانونی یەکەمی 2019 لە هۆڵی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ، پێشانگەیەكی رێزلێنان بۆ هونەرمەندانی بەئەزموونی شێوەكار (عەلی جۆڵا، عەلی كەریم، محەمەد كاكە و سڵێمان شاكر) كرایەوە.

د.رێبوار سەعید، شێوەكار و راگری بەشی شێوەكاری لەكۆلێجی هونەر لەزانكۆی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: رێزلێنانەکە لەچوار هونەرمەندی بەئەزموونە كە هەریەكەیان زیاتر لە 50 ساڵە كاری هونەری شێوەكاری دەكەن و تائێستاش پێگەیەكی هونەری خۆیان هەیە و نەوەی ئەمڕۆش دەتوانن سوود لەهونەرەكەیان وەربگرن.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure